٥ دڕۆنی حووسییەکان خرایە خوارەوە

پەیامی کورد    ...   ٥ دڕۆنی حووسییەکان خرایە خوارەوە


فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند سێشەممە ٨ی ڕەشەمە، ٥ دڕۆنی حووسییەکانی یەمەنی خستووەتە خوارەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەی سێنتکامدا هاتووە: لە ڕێگەی فڕۆکە شەڕکەرەکان و کەشتییەکی نیزامی هێزە هاوپەیمانەکان، ٥ دڕۆنی خۆتەقێن کرایە ئامانج کە لەلایەن ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکانەوە هەڵدرابوون.
 لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە: هێزەکانی سێنتکام لە ناوچەکە دڕۆنەکانیان بە هەڕەشەیەکی نزیک بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان زانیوە و جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی دابینکردنی ئەمنییەت و پاراستنی کەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە بارهەڵگرەکان، ئەنجام ئەدرێت.
ئەمریکا بە هاوکاری بەریتانیا و ژمارەیەک لە ووڵاتان هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە تاکوو ئەمنییەتی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دابین بکات.
ئەم بابەتە 11741 جار خوێندراوەتەوە