٥ نیشانەی ئاگادارکردنەوە کە خوێنەکەت ئۆکسیژینی پێویستی تێدا نییە:
پەیامی کورد ... ٥ نیشانەی ئاگادارکردنەوە کە خوێنەکەت ئۆکسیژینی پێویستی تێدا نییە:
1- لاوازی یان سەرگێژخواردن: .
نیشانەیەکی باوی دابەزینی ئاستی ئۆکسیژین لە خوێندا لاوازی یان سەرگێژخواردنە.
2- ماندوویەتی: .
ماندوویەتی درێژخایەن نیشانەی سەرەکی دەست نەکەوتنی ئەو ئۆکسیژنەیە کە جەستە پێویستی پێیەتی لە ڕێگەی خوێنەوە.
3- خێرابوونی لێدانی دڵ:
خێرا لێدانی دڵ ئاماژەیە بۆ ئەوەی دڵت زۆر کاردەکات بۆ گەیاندنی ئۆکسیژین بۆ هەموو بەشەکانی لەش چونکە بەشی پێویست نییە.
4- هەناسە تەنگی: ١.
ئەو کەسانەی بەدەست کەمی ئۆکسیژینی خوێنەوە دەناڵێنن، بەزۆری هەناسە تەنگی ڕادەگەێنن.
5- سەرئێشە و سەرلێشێواوی:
کاتێک خوێن ئۆکسیژینی پێویست کەم دەبێتەوە، ئەستەمە جەستە تەرکیز بکات و هەماهەنگی بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشە و سەرلێشێواوی.
ئەم بابەتە 3919 جار خوێندراوەتەوە