٥ کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ سوپای پاسداران لە تورکیا دەست بەسەركران
پەیامی کورد ... ٥ کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ سوپای پاسداران لە تورکیا دەست بەسەركران
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە میانەی ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، ئەنتالیا و مێرسین، پێنج کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر کردووە.
ئەو گرووپە سێ هاووڵاتی تورکیا و دوو هاووڵاتی بیانی بوون کە بە تۆمەتی سیخوڕی سەربازی و سیاسی لەژێر چاودێریدا بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی دادستانی ئەستەنبووڵ و ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا، ئەم کەسانە لەگەڵ تۆڕی هەواڵگری سوپای پاسداران هاوکاریان کردووە و زانیاری هەستیاریان سەبارەت بە بنکە سەربازییەکان و ناوچە ستراتژیکی یەکانی تورکیا و دەرەوەی تورکیا کۆکردۆتەوە و گواستووەتەوە.
ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە