٩ سوودی قاوەی ڕەش بۆ تەندرووستی
پەیامی کورد ... ٩ سوودی قاوەی ڕەش بۆ تەندرووستی
قاوەی ڕەش دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین B2 و B3 و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و جگە لەوەش خواردنەوەیەکی کالۆری سفرە و یارمەتی پاراستنی کێشێکی تەندروست دەدات و میتابۆلیزم هان دەدات.
9 سوودە تەندروستییەکانی قاوەی ڕەش: ڕێگری دەکات لە شێرپەنجە، لە نەخۆشییە دەمارییەکان دەپارێزێت، ڕێگری لە نەخۆشی سیرۆزی دەکات، باری دەروونی و تەرکیز باشتر دەکات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، دابەزاندنی کێش، خێرایی میتابۆلیزم زیاد دەکات، توانای وەرزشکردن زیاد دەکات، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر.
هەرچەندە قاوەی ڕەش هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە لەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی لەسەر ڕیخۆڵە یان مێشک. بەڵام توێژینەوەکان سوودە زانستییەکانی قاوەیان بۆ تەندروستی ئاشکرا کردووە.
ئەم بابەتە 11623 جار خوێندراوەتەوە