پاداشتی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی مادۆرۆ
پەیامی کورد ... پاداشتی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی مادۆرۆ
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێلا و چەند بەرپرسێکی دیکەی ڤەنزوێلا، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری پاداشت پێشکەش دەکات.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پاداشتی ئەو کەسانەی کە زانیارییەکانیان ببنە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا زیادکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سکای نیوز، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە تا ٢٥ ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە بۆ ئەو زانیارییانەی کە دەبنە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ و دیۆسدادۆ کابێلۆ وەزیری ناوخۆی ئەو ووڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە تا ١٥ ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە بۆ زانیاری کە دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی ڤلادێمیر پادرینۆ وەزیری بەرگری نوێی ئەمریکا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سزای نوێ بەسەر کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی ڤەنزوێلا و هێڵە ئاسمانییەکانیشدا سەپێنراوە.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە