پارتی بێنی گانتز پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئیسرائیلی خستەڕوو
پەیامی کورد ... پارتی بێنی گانتز پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئیسرائیلی خستەڕوو
لە کاتێکدا ڕەخنەکان لە حکوومەتەکەی بێنیامین ناتانیاهوو گەیشتووەتە لووتکە، بەرپرسانی پارتی کەمپی حکوومەت بە سەرۆکایەتی بێنی گانتز ڕایانگەیاندووە کە پێنینا تامانۆ شێتا ئەندامی ئەم پارتە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ٢٥هەمین پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)ی کردووە.
ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ پلانی بێنی گانتز بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کۆدەنگی گشتی تا مانگی تشرینی یەکەم. گانتز وەک ئەندامێکی کابینەی جەنگی ئیسرائیل ڕەخنەگری سیاسەتەکانی ناتانیاهوویە لە بەڕێوەبردنی دۆخی غەززە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یاییر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لەگەڵ گیدۆن سار و ئەڤیگدۆر لیبەرمان داوای لە گانتز کرد کە لەگەڵیان بێت بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی تووندڕەوی ڕاستڕەوی ناتانیاهوو.
ئەم بابەتە 42137 جار خوێندراوەتەوە