پارتی تەقەدوم چەند بڕیارێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... پارتی تەقەدوم چەند بڕیارێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پارتی تەقەدوم به سه‌رۆكایه‌تی موحه‌مه‌د حه‌لبووسی چەند بڕیارێک دەردەکات، لەوانە دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرەکان و بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، هه‌روه‌ها بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوەبردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
پارتی تەقەدوم لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی کۆتایی هێنان بە ئەندامیەتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق سەرکردایەتی و نوێنەرانی حزبەکە کۆبوونەوەتەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکردوە، له‌وانه بایکۆتكردنی کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و هه‌روه‌ها ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هەموو نوێنەرەکانی کابینەی حکوومەتی عێراق.
هەریەکە لە موحەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتتال، وەزیری پیشەسازی و کانزا‌کان و ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری له پشكی پارتی تەقەدوم له كابینه‌كه‌ی سوودانی به‌رپرسیاری یەتیان هه‌یه.
له بڕیاره‌كه‌ی پارتی تەقەدومدا هاتوه، "سەرجەم نوێنەرانی تەقەدوم بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن و سەرجەم نوێنەرانی ئەو حزبەش لە سەرۆکایەتی و ئەندامیەتی لیژنە پەرلەمانییەکان دەست لەکاردەکێشنەوە".
له راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه، "دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێکی تەواو بەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ئێستا، ئێمە پابەندبووین بە هەموو ئەو رێککەوتنە سیاسی یانەی و ئەو کاغەزەی کە حکوومەت لەسەری پێک هێنراوە، کە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە له‌سه‌ری رێكه‌وتین، سەرەڕای هەموو ئەو ئامانجگرتنانەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا ڕوویانداوە لەگەڵ ئەوەشدا سەرمان سووڕما لە دەرکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ، کە تێیدا پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستووری و بەئامانجکردنی سیاسی ڕوون دەبینینەوە".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە