پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان دەکرێت
پەیامی کورد ... پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان دەکرێت
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم حیزب لە عێراق و کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان دەکرێت بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پارتی کۆماریی ئەمریکا کۆنگرەی نیشتمانی خۆی دەست پێدەکات و، زۆزان بەرواری، بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری دەکات. کۆنگرەی نیشتمانی کۆماری بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدی ئەو پارتەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
هاوکات لە عێراقدا پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها حیزبی سیاسیە بانگهێشت کراوە بۆ ئەو کۆنگرەیە.
ئەم بابەتە 19921 جار خوێندراوەتەوە