پارتی و یه‌كیتی ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه
پەیامی کورد ... پارتی و یه‌كیتی ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه
سێشه‌ممه 17ی 12ی 2024، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، هه‌ردوو شاندی دانووستانكاری پارتی و یه‌كیتی كۆ بوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه هاتوونه‌ته ئاراوه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی له پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
هه‌ر له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ته‌وەرێكی كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه كرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه به زووترین كات له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه حوكمڕانیی كوردستانیان بۆ قۆناغی ئاینده له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگاری له پێگه و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بكات.
له كۆتایی دا ئه‌وه‌ش هاتووه، له‌م ڕووه‌وه بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده.
ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە