پارتی و یەکێتی ئامادەیی یان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان

پەیامی کورد   ...   پارتی و یەکێتی ئامادەیی یان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان

ھەردوو شاندی دانووستانکاری یەکیتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. 

ھەر بۆ ئەو مەبەستە ھەردوو وەفدی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەیی یان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان و ھەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.

سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، ھاوڕابوون لەبارەی گرینگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.


ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە