پارچەیەک لە گوێی ترامپ نەماوە
پەیامی کورد ... پارچەیەک لە گوێی ترامپ نەماوە
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک پۆست، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە پارچەیەک لە گوێی لە تیرۆرکردنەکەدا وون بووە.
ترامپ دەڵێت هێندە بە تووندی لێی دراوە لەلایەن دەزگای نهێنیەوە کە پەلەیان کردووە بۆ پاراستنی، پێڵاوەکانی داکەندووە.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت بەردەوام بێت لە قسەکردن، بەڵام ناچاربووە شانۆوەکە بەجێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست نووسیویەتی کە پارچەیەکی بچووکی گوێی ترامپ کە لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا بە پەتێکی سپی داپۆشیبوو، وون بووە.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بە کێشانی گەورەی پێشەوەی قۆڵی کرد کە بەهۆی لێدانی زەوییەوە درووست بووە.
ووتیشی: بەشداری پرسەی کۆری کۆمپراتۆر دەکات کە لەم تیرۆرکردنەدا ژیانی لەدەستدا.
ترامپ هەروەها سوپاسی خەڵکی ئامادەبووی گردبوونەوەکە دەکات کە هێمن بوون و ووتی: خۆشم دەوێن. ئەوان مرۆڤی گەورەن.
ئەم بابەتە 19238 جار خوێندراوەتەوە