پارێزگاری دھۆک : سێمێل دەبێتە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی کوردستان

پەیامی کورد   ...   پارێزگاری دھۆک : سێمێل دەبێتە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی کوردستان

پارێزگاری دھۆک، لە سەردانێکیدا بۆ قەزای سێمێل ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بە کۆمەڵێک پڕۆژەوە دێین بۆ سێمێل و لە چەند ساڵی داھاتووشدا سێمێل دەبێتە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی کوردستان، چوونکە ئەو پڕۆژانەی لە سێمێل جێبەجێ کراون، لە دھۆکیش نین.

دکتۆر عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان سەردانی قەزای سێمێلی کرد و دواتریش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ووتی، لە ماوەی راِبردوودا بەردی بناغەی درووستکردنی پارکێک لە ناوەڕاستی سێمێل دانرا لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێکخستنەوەی ناو بازاڕی سێمێل و قیرکردنەوەی شەقامەکانی، بۆیە پارکەکە دەبێتە شوێنێکی باشی حەوانەوە بۆ خەڵک و نۆژەنکردنەوە و رێکختستنەوە ی بازاڕیش سیمایەکی جوانتر بە سێمێل دەبەخشێت، جگە لەوانە پڕۆژەی باش بۆ فراوانکردنی سێمێل ھەیە و دوای چەند ساڵێکی کەم سمێل دەبێتە یەکێک لە گەورەترین شاری کوردستان و لە ماوەیەکی کەمدا دەگەڕێینەوە بۆ سێمێل و پڕۆژە و مژدەی خۆشمان بۆ ئەو قەزایە ھەیە، بۆیە ئەو پڕۆژە گەورانەی لە سێمێل جێبەجێ دەکرێن، لە دھۆک نین.

تەتەر ووتیشی، داوا لە وەبەرھێنەر و بزنسمانەکان دەکەین بێن لە قەزای سێمێل وەبەرھێنان بکەن، چونکە دڵنیام پاشەڕۆژێکی باشی ھەیە ئەو قەزایە و ئەوەی بێت وەبەرھێنان بکات، لە ئایندەدا قازانج دەکات و زیان ناکات، چوونکە ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی لە قەزای سێمێل ئەنجام دراون، لە ھیچ شارێکی دیکە ئەنجام نەدراون، بۆیە خزمەتێکی زۆر باشی قەزای سێمێل کراوە، چوونکە زانکۆی ئەمەریکی و نەورۆز و جیھان و بەشێک لە زانکۆی دھۆکیش لە سێمێلن و هەروەها گەورەترین پڕۆژەی مانگای شیردەر و ماسی و فامیلی مۆڵیش لە سێمێلن، بۆیە داوا دەکەین گرینگی زیاتر بە گەنجانی سێمێل بدرێت و لە ھەموو پڕۆژەکانیش ناوی سێمێل بەکار بێنن، بۆیە گۆڕانکاری زۆر گەورە بۆ سێمێل بەڕێوەیە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە