پارێزگاری هەولێر : ئەمڕۆ لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

پەیامی کورد   ...   پارێزگاری هەولێر : ئەمڕۆ لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

بەپێی ئه‌و زانیارییەکان ، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی حکوومی، دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواری هەولێر رادەگەێندرێت. 

ئاوی پڕۆژەکە، کە بڕیارە لە ماوەی یەک ساڵدا تەواو بکرێت، بۆ گەڕەکە نوێیەکان و ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاوییان هەیە، رادەکێشرێت. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند، "ئەمڕۆ لۆ هه‌ولێر رۆژێکی زۆر خۆشه‌، هه‌نگاوێکی زۆر گرینگ ده‌ست پێده‌کات، بۆ دوورمه‌ودا کێشه‌ و گرفتێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت. یە‌ک له‌ ئاواته‌کانم هاته‌دی و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ده‌ربازمان ده‌کات."


ئەم بابەتە 76185 جار خوێندراوەتەوە