پارێزگاری هەولێر گەیشتە تاران

پەیامی کورد    ...   پارێزگاری هەولێر گەیشتە تاران

پارێزگاری ھەولێر بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ ھەریەک لە پارێزگارەکانی تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمیە کۆببێتەوە.

ئێوارەی یەکشەممە، ٢٠٢٥.٤.٢٧، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵای ووڵاتەکە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

وا بڕیارە پارێزگاری ھەولێر و شاندی یاوەری کە پێکھاتووە لە شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعوود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران، جگە لە بەشداریکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی (ئێران- ئێکسپۆ ٢٠٢٥) بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە پارێزگارانی( تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمیە) کۆببێتەوە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە