پارێزگاری کورسک : دۆخی ناوچەکە ترسناکە
پەیامی کورد ... پارێزگاری کورسک : دۆخی ناوچەکە ترسناکە
جێگری پارێزگاری هەرێمی کورسک دۆخی ئەم ناوچەیەی بە خراپ وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ٢٨ شارۆچکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکراین دان. پووتین قسەکانی لە پارێزگاری کاتی ناوچەی کورسک پچڕاند، کە ڕاپۆرتێکی لەبارەی قوربانییەکانی ڕووسیا لە هێرشەکەی ئەم دواییەی بۆ سەر ئۆکراین دەدا.
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دوای دەستدرێژی سوپای ئۆکراین بۆ ناوچەی کورسکی ڕووسیا لە 6ی ئاب، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ئەلێکسی سمیرنۆڤ، جێگری پارێزگاری هەرێمی کورسک، پووتین ی لە دۆخی ناوچەکە ئاگادار کردەوە و ووتی: دۆخی ناوچەکە ترسناکە. ٢٨ شارۆچکە لە ژێر کۆنترۆڵی دوژمن (ئۆکراین)دان. بە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتر چوونە ناو خاکی کورسکەوە. پانی پێشەوەی 40 کم.
سمیرنۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە پرۆسەی چۆڵکردنی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکە بەردەوامە و نادڵنیایی هێڵی پێشەوە کێشە بۆ ئەم پرۆسەیە درووست دەکات، سمیرنۆڤ ووتی: پێویستە ١٨٠ هەزار کەس چۆڵ بکرێن. تا ئێستا ١٢١ کەس چۆڵ کراون. دۆخی دوو هەزار کەس لە ٢٨ شارۆچکە کە لەلایەن دوژمنەوە گیراون ڕوون نییە.
جێگری پارێزگاری کورسک ڕایگەیاند، سوپای ئۆکراین بە ناوەندەکانی مووشەک کە مادەی کیمیایی تێدابوو هێرشی کردە سەر شارۆچکەی باڵەی شاری کورسک و لەو هێرشانەشدا ١٢ کەس کوژران و ١٢١ کەسیش برینداربوون کە ١٠ منداڵیان هەبووە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکراین لە کورسک کرد : سوپای ئۆکراین لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 260 سەرباز و 31 زرێپۆشی لەدەست داوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لە ٦ی ئابەوە سوپای ئۆکراین هەزار و ٦١٠ سەرباز و ٣٢ تانک و ٢٣ زرێپۆش هەڵگری کارمەندان و ١٧ ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادە و ١٣٦ زرێپۆش و ٤٧ ئۆتۆمبێلی لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 11720 جار خوێندراوەتەوە