پاشای سەعوودیە لە نەخۆشخانە خەوێندرا

پەیامی کورد   ...   پاشای سەعوودیە لە نەخۆشخانە خەوێندرا

دادگای شاهانەی سەعوودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شا سەلمان بن عەبدۆلعەزیز لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کەناڵی ئەلعەرەبییەوە، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە مەلیک سەلمان (یەکشەممە) بە پشت بەستن بە ڕاوێژی پزیشکان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەندێک پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

دادگای شا هۆکاری خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە بە هەوکردنی سییەکانی ڕاگەیاند.

پادشای سەعوودیە لە 19ی ئایار (30ی ئایار) بەهۆی پشکنینەکانی پەیوەست بە هەوکردنی سییەکانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

پادشای سەعوودیە تەمەنی 88 ساڵە، لە ساڵی 2015 دەسەڵاتی لە سەعوودیە گرتە ئەستۆ.


ئەم بابەتە 31043 جار خوێندراوەتەوە