پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق جارێكی دیكە قوربانی لێكەوتەوە/ برینداربوونی دوو هاووڵاتی خەڵکی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین
پەیامی کورد ... پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق جارێكی دیكە قوربانی لێكەوتەوە/ برینداربوونی دوو هاووڵاتی خەڵکی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین
ڕۆژی سێشەممە، ١۵ڕەشەمەی ١٤٠٢، ژن و مێردێک بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری مێهران، بەسەختی بریندار بوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە کە هێشتا ناسنامەكەیان ئاشکرا نەبووە، لە نزیکی دەروازەی سنووری شاری مێهران بریندار بوون.
شایانی باسە کە دوای برینداربوونی ئەو ژن و مێردە، بەمەبەستی تیمارکردن و چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام حسێن"ی شاری مێهران گواستراونەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری زیاتر لەسەر بارودۆخ و تەندرووستییان لە بەردەستدا نییە.
ئەم بابەتە 11529 جار خوێندراوەتەوە