پاکستان ئاسمانی خۆی بەڕووی هێندووستان دا دادەخات

پەیامی کورد   ...   پاکستان ئاسمانی خۆی بەڕووی هێندووستان دا دادەخات

لە درێژەی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند کە ئاسمانی خۆی بەڕووی سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی هێندووستان دا داخستووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هێندووستان ڕاگرتووە.

ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند کە هەر هەوڵێکی هێندووستان بۆ ڕێگریکردن لە ڕووباری ئیندۆس بە کردەوەی شەڕ دادەندرێت.

لە هێرشێکی تیرۆریستی ڕۆژی سێشەممەدا لە کشمیری هێندووستان، چەکداران هێرشیان کردە سەر گەشتیاران و لە ئەنجامدا ٢٦ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون. گرووپی بەرخۆدانی کشمیر بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەهۆی "گۆڕانکاری دیمۆگرافی"ەوە ئەنجامدراوە کە بەهۆی نیشتەجێبوونی خەڵکی غەیرە ڕەسەنەوە درووست بووە.

دوابەدوای ئەم هێرشە و پەرەسەندنی گرژییەکان، هێندووستان ٤٨ کاتژمێر مووڵەتی بە هاووڵاتیانی پاکستان دا بۆ ئەوەی ووڵاتەکە بەجێ بهێڵن.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە