پاکستان : ئیسرائیل بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا

پەیامی کورد   ...   پاکستان : ئیسرائیل بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی کردەی شەڕئەنگێزانەی ئیسرائیل لەدژی ئێران بەرەبەیانی دوینێ، ئەم ڕژیمەی لە تەشەنەسەندنی گرژی و ململانێکان لە ناوچەکە بە بەرپرسیار زانی و خوازیاری ڕاگرتنی کردەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کردارەکانی.

دوابەدوای بانگەشەی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر هەندێک لە ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، حکوومەتی پاکستان "بە تووندی" کردەوەی شەڕئەنگێزی ئەم ڕژیمەی شەرمەزار کرد.

بنکەی بەرگری ئاسمانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای هۆشداری پێشووی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە ڕژیمی تاوانکاری و نایاسایی زایۆنی بۆ خۆپاراستن لە هەر کردەوەیەکی سەرگەردانانە، ئەم ڕژێمە ساختەیە، لە کردارێکی گرژی و ئاڵۆزیدا، هەندێک ناوەندە سەربازییەکان لە پارێزگاکانی تاران ، هێرشیان کردە سەر خوزستان و ئیلام، لە کاتێکدا بە سەرکەوتوویی ڕێگری و بەرپەرچدانەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەکگرتووی ووڵات بەم کارە شەڕئەنگێزییە، زیانێکی سنووردار بە هەندێک شوێن کەوت، ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل دژی سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران پێشێلکارییەکی گەورەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ئەم هێرشە بووەتە هۆی بەربەستێک لە ڕێگای ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، هەروەها فراوانبوونی مەترسیدارانەی گرژییەکانی ناوچەکە، کە لە دۆخێکی ناسەقامگیردایە.

لەم بەیاننامەیەدا ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند: ئیسرائیل بە تەواوی بەرپرسیارە لە سووڕی ئێستای گرژی و ململانێیەکان. داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بگێڕێت و ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بە بێباکی ئیسرائیل لە ناوچەکە و ڕەفتارە تاوانکارییەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند : کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت ڕۆڵی خۆی لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا بگێڕێت.


ئەم بابەتە 2787 جار خوێندراوەتەوە