پاڵاوگه‌یه‌کی چینی به‌هۆی کڕینی نه‌وتی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە تووشی سزادانی قورس بووەوە
پەیامی کورد ... پاڵاوگه‌یه‌کی چینی به‌هۆی کڕینی نه‌وتی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە تووشی سزادانی قورس بووەوە
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وتی چین و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ی به‌هۆی کڕین و پاڵاوتنی نه‌وتی ئێران ه‌وه سزا داوه.
کارناسانی ئه‌مریکی ڕایانگه‌یاندووه که به‌شێکی زۆر له هه‌نارده‌کردنی نهێنی نه‌وتی ئێران که سه‌رپێچییه له گه‌مارۆکوەانی ئه‌مریکا، ده‌چووه ئه‌و پاڵاوگه‌یه کە گه‌مارۆی نوێی خراوه‌ته سه‌ر.
به ووته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکی، پاڵاوگه‌ی "پێترۆکیمیا لۆکینگ" نزیک به ٥٠٠ میلیۆن دۆلار نه‌وتی خاوی ئێرانی کڕیوه و به‌شێکی زۆری ئه‌و نه‌وتانه له ڕێگه‌ی که‌شتی نه‌وتی حووسییه‌کانی یه‌مه‌ن ه‌وه به‌و پاڵاوگه‌یه فرۆشراون.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌شتییانه‌ی که به دوور له چاوی ڕاداره‌کانه‌وه نه‌وتی ڕێژیمی ئێران یان قاچاخ کردووه، سزا داوه.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە