پایتەختی ئەندەنووسیا گۆڕدرا
پەیامی کورد ... پایتەختی ئەندەنووسیا گۆڕدرا
(شەممە ١٧ی ئاب) کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی سەربەخۆیی ووڵاتەکە، کۆماری ئەندەنووسیا پایتەختەکەی لە جاکارتا کە مەترسی لافاو لێدانی لەسەرە، گواستەوە بۆ شاری نووسانتارا لە دوورگەی بۆرنێۆ.
میدیا نێودەوڵەتییەکانی ئەندەنووسیا بڵاویانکردەوە، جۆکۆ ویدۆدۆ، سەرۆکی ئەندەنوسیا ڕۆژی شەممە بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ووڵاتەکەوە، نووسانتارای وەک پایتەختی نوێی ووڵاتەکەی دەست بەکاربوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، حکوومەتی ئەندەنووسیا بیرۆکەی دیزاینکردنی پایتەختێکی نوێی لە ساڵی 2019 پێشنیارکردووە، کە بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ژێرخانی ووڵاتەکە لە ساڵانی ڕابردوودا وەسف دەکرێت و تا ئێستا سەرجەم پڕۆژەکانی پایتەختی نوێ تەواو نەکراون.
هۆکاری ئەم جێ گۆڕکێیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆرێک لە ناوچەکانی جاکارتا لافاو تێدەپەڕێت.
وەک پایتەختی نوێ، نووسانتارا دەکەوێتە دووری ١٣٠٠ کیلۆمەتر لە جاکارتا لە دوورگەی دارستانی بۆرنێۆ و تێچووی درووستکردنی لەسەر ئاستی پایتەخت بە ٣٣ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە تا ئێستا تەواو نەبووە.
ئەم بابەتە 10976 جار خوێندراوەتەوە