پزیشکانی نەشتەرگەری ئەمریکی بۆ یەکەم جار گورچیلەی بەرازیان بە لەشی مرۆڤ ەوە لێکدایەوە

پەیامی کورد   ...   پزیشکانی نەشتەرگەری ئەمریکی بۆ یەکەم جار گورچیلەی بەرازیان بە لەشی مرۆڤ ەوە لێکدایەوە

کۆمەڵێک پزیشکی نەشتەرگەری ئەمریکی سەرکەوتوو بوون لە چاندنی گورچیلەی بەرازێک بۆ ناو جەستەی نەخۆشێک بۆ یەکەم جار. نەشتەرگەرییەکە چوار کاتژمێری خایاند، ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچۆسێت بۆ ڕیچارد سلیمانی تەمەن ٦٢ ساڵ ئەنجامدرا.

نەخۆشخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە پێنجشەممە ٢ی نیسان بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: "ئەم نەشتەرگەرییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دابینکردنی ئەندامە گرنگەکان بۆ نەخۆشەکان".

نەخۆشخانەی گشتی ماساچۆسێت ڕایگەیاند، گورچیلەی بەراز کە بۆ ئەم نەخۆشە چێندرابوو، دەستکاری بۆماوەیی کراوە و جینەکانی بەرازی زیانبەخشی لێ دەرهێنراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس، ڕیچارد سلێمان هەروەها تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و بەرزی پەستانی خوێن بووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨دا گورچیلەی چاندنی بۆ کراوە، بەڵام ئەم گورچیلەیە لە ساڵانی دواتردا لەدەستچوو، و بە شۆردنی خوێن درێژە بە ژیانی خۆی داوە

کەمی ئەندامە گرینگەکان بۆ ئەو نەخۆشانەی چاوەڕێی چاندنی ئەندامەکانن، کێشەیەکە کە توێژەرانی جیهان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.


ئەم بابەتە 10576 جار خوێندراوەتەوە