پزیشکیان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا : کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز مووشەکی بالیستی بە ڕووسیا نەداوە
پەیامی کورد ... پزیشکیان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا : کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز مووشەکی بالیستی بە ڕووسیا نەداوە
پزیشکیان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز مووشەکی بالیستی بە ڕووسیا نەداوە و تەنیا لە هەوڵی وەستاندنی ململانێکان و بەرقەرارکردنی ئاشتییە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین .
لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ نیویۆرک، لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، چارڵز میشێل، مەسعوود پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ جیهان زیاتر لە جاران پێویستی بە دیالۆگ و کارلێککردن هەیە، نەک زمانی هێز و هەڕەشە، و ڕایگەیاند؛ دووری و نەبوونی کارلێککردن عەقڵیەتەکان درووست دەکات کە دەبنە جێگەی تێنەگەیشتن و پەرەسەندنی ناکۆکییەکان، بەڵام گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و کارلێکی باشتر دەتوانێت ناوەڕۆکەکان ڕەنگ بداتەوە و بیگەیەنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە حکوومەتی ١٤ی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی فراوانکردنی لێک تێگەیشتن، هاوسۆزی و هاوکارییە چ لە ناوخۆی ووڵات و چ لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و دەشڵێت: بێگومان بەزاندنی سیاج و بیروباوەڕەکان کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە چاومان لە گەیشتن بە زمان و تێڕوانینێکی هاوبەشە بۆ هاوکاری لەگەڵ ووڵاتانی دیکە لە بوارە جیاجیاکان بۆ پێشکەوتنی یەکتر، و گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بەم تێڕوانین و زمانە هاوبەشە.
ئەم بابەتە 50777 جار خوێندراوەتەوە