پشتوان سادق : پارتی داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی ھاووڵاتیانە

پەیامی کورد   ...   پشتوان سادق : پارتی داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی ھاووڵاتیانە

لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی ھێزەکانی ناوخۆ کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لەگەڵ ھەڤاڵانی ھێزەکانی ناوخۆ كۆ بووەوە و تێیدا باسی لە دوایین گۆڕانکاری و بارودۆخ و پێشھاتە سیاسییەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکەی کرد.

لە دیدارەكەدا د. پشتیوان سادق ووتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن قەزییەیە و بە ھەموو توانایەک ھەوڵ بۆ خزمەتکردن و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی ھاووڵاتیانە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: یەکێک لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە كە ھاووڵاتیان چەقی بڕیاردانن كە ئەمە دیدگای جەنابی ڕێزدار كاك مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و ئێوەی بەڕێزیش ڕۆژانە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک دەکەن، بۆیە پێویستە بە ڕوویەکی خۆش و بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی مامەڵە لەگەڵ ھاووڵاتیاندابکەن و خزمەت بە خەڵک و خاک و نیشتمان بکەن.


ئەم بابەتە 19285 جار خوێندراوەتەوە