پشتڕاست کردنەوەی ئەوەی کە یەحیا سینوار لە ژیان دایە

پەیامی کورد   ...   پشتڕاست کردنەوەی ئەوەی کە یەحیا سینوار لە ژیان دایە

سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە ژیان دایە و لەگەڵ ناوبژیوانان پەیوەندی هەبووە.

پێشتریش لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ئۆکتۆبەر بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیلەوە بەڕێوەچوو، لیستی ئامانجە تیرۆریستییەکان لەسەر شاشەی هۆڵەکە بینرا، کە نیشانەی پرسیار لە دەوری... ناو و وێنەی سەرکردەی حەماس ، یەحیا سینوار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ماوەی تاڕادەیەک ماوە سێنوار لەبەرچاوی خەڵکدا ئامادەنەبووە و ئیسرائیلیش بەدواداچوون بۆ ئەگەری مردنی دەکات.

لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا بزووتنەوەی حەماس یەحیا سینواری وەک جێنشینی ئیسماعیل هەنیە دەستنیشان کرد. ناوبراو کە تەمەنی ٦٢ ساڵە، سەرۆکی حەماس بووە لە کەرتی غەززە. ئەم بڕیارە لە دوای شەهید بوونی هانیە لە ١٠ی پووشپەڕ کە لەگەڵ پاسەوانەکەی لە ئۆپراسیۆنی کوێرانە و ترسنۆکانەی ڕژێمی زایۆنی لە تاران شەهید کرا.

لە ساڵی ١٩٨٩ (١٣٦٨ز) لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە، سینوار سزای چوار زیندانی هەتاهەتایی لەگەڵ ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواجار دوای ٢٢ ساڵ زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠١١ لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ئازادکرا. ناوبراو لە ڕیزی ئەو سەرکردانەی بزووتنەوەی حەماسە کە ناوی لە لیستی داواکراوان لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە ناو لیستی داواکراوانەوە.


ئەم بابەتە 29250 جار خوێندراوەتەوە