پشتیوان سادق : پێشمەرگە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی و ژیاندۆستیە
پەیامی کورد ... پشتیوان سادق : پێشمەرگە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی و ژیاندۆستیە
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر سیمینارێک سەبارەت بە ڕۆڵی پێشمەرگە لە بزاڤی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو.
سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق و چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و میری و سەربازی، پێشمەرگە و ھەڤاڵ و کادیرانی پارتی، سیمینارێک بە ناونیشانی (ڕۆڵی پێشمەرگە لە بزاڤی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، کە بووە مایەی سەرھەڵدان و ڕاپەرینی گەلەکەمان) لەلایەن ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ پشتیوان سادق ڕێکخرا.
لە سەرەتای سیمینارەکە، پشتیوان ئاماژەی بە مێژوو و خەباتی سەدان ساڵەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، لە قۆناغە جیاجیاکان کرد و، ڕۆڵ و کاریگەری گەورەی پێشمەرگەی بە ووردی باسکرد، کە لە سایەی فیداکاری پێشمەرگە و خوێنی ھەزاران شەھید، ئێستا خاوەن قەوارەییەکی دەستووری سەربەخۆین، بۆیە پێشمەرگە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی و ژیاندۆستیە.
ڕۆڵی گەورەی پێشمەرگە، لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵک و نیشتیمان و بەرقرارکردنی ئاسایش و ئارامی و ھێمنی لە ھەرێمی کوردستان، تەوەرێکی تری سیمینارەکەی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر بوو.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، دکتۆر پشتیوان تیشکی خستەسەر دوایین پێشھات و بارودۆخ و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە.
ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە