پشكی كورد له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2024ی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت

پەیامی کورد    ...   پشكی كورد له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2024ی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت

بەشه‌ی بوودجه‌ی 2024ی عێراق كه‌ ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان بڵاوكرایه‌وه‌ و كۆی گشتی بوودجەی هەرێمی کوردستان 20 تریلیۆن و 910 میلیار و 463 میلیۆن و 950 هەزار دینارە. 

بەپێی خشتەی بوودجەی ساڵی 2024، کۆی گشتی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ئەمساڵ دا 20 تریلیۆن و 910 میلیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە، کە 14 تریلیۆن و 840 میلیار و 223 ملیۆن و 778 دینار بۆ بوودجەی بەکاربردنە.                                                      

له‌ خشته‌كه‌دا هاتوه‌، بڕی ملیارێك و 116 ملیۆن دینار بۆ قەرزەکان دانراوە، هاوكات چوار ترلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دینار بۆ خەرجی وەبەرهێنان دیاریكراوه‌. 
په‌یوه‌ست به‌ قه‌باره‌ی بوودجه‌ی 2024ی عێراق، له‌ خشته‌كه‌دا هاتووه‌، نزیکەى 210 ترلیۆن دینارە و 12 ترلیۆن دینارى لە بوودجەى 2023 زیاترە.


ئەم بابەتە 46789 جار خوێندراوەتەوە