پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان لە لاین حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان لە لاین حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە ڕاگەێندرا
حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ٢٧ی مانگ تاوەکوو ڕۆژی شەممە ١ی مانگ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووە و رۆژی ٢ی مانگ دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ، تا ڕۆژی شەممە ١ی تەمموزی ٢٠٢٣ ، لەسەرجەم دام ودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە، کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی گشتی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتوە، ڕۆژی یەکشەممە دووی تەمموزی ٢٠٢٣ ، لە سەرجەم دام ودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە