پشکنین و ئەزموونی نووسراو لە لایەن سەرکردەی کۆریای باکوور بۆ وەزیرەکانی حکوومەت
پەیامی کورد ... پشکنین و ئەزموونی نووسراو لە لایەن سەرکردەی کۆریای باکوور بۆ وەزیرەکانی حکوومەت
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی کۆریای باکوور (ن.ک. نیووز)، سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئوون، بڕیاریدا بە ئەنجامدانی خولێکی مەشق و ڕاهێنان، وەزیر و سیاسەتمەدارانی باڵای ووڵاتەکە "لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە ڕابهێنێتەوە".
سەرۆک وەزیرانی کۆریای باکوور و وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە گرینگترین کەسایەتییەکان بوون کە لەم قۆناغەدا ئامادە بوون.
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی کۆریای باکوور، ئەم کارە بە ئامانجی "دڵسۆزی تەواوی دەسەڵاتداران بۆ کیم جۆنگ ئوون" و بە مەبەستی "بەهێزکردنی بناغەکانی سیستەم و زیادکردنی هاودەنگی و یەکگرتوویی ناوخۆیی حکوومەت" ئەنجامدراوە.
ئەم بابەتە 36968 جار خوێندراوەتەوە