پلانی تاقیکاری حکوومەتی فەڕەنسا بۆ قەدەغەکردنی مۆبایل لە قوتابخانەکان
پەیامی کورد ... پلانی تاقیکاری حکوومەتی فەڕەنسا بۆ قەدەغەکردنی مۆبایل لە قوتابخانەکان
حکوومەتی فەڕەنسا بەشێوەیەکی کاتی بەکارهێنانی مۆبایلی لە قوتابخانەکانی منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ قەدەغە کرد.
فەڕەنسا پلانێکی تاقیکاری بۆ قەدەغەکردنی مۆبایل لە قوتابخانەکانی منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵدا دەکات و بە پشوودان لە جیهانی دیجیتاڵی ناوی دەبات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گاردییەی بەریتانی، کەمتر لە 200 قوتابخانە بەشدارن لەو پلانە تاقیکارییەدا، کە خوێندکاران ناچار دەکەن لەکاتی گەیشتنیان مۆبایلەکانیان ڕادەست بکەن. ئەگەر سەرکەوتوو بوو، پلانەکە لە مانگی یەکەوە لە سەرتاسەری فەڕەنسا جێبەجێ دەکرێت.
فەڕەنسا پێشتر لە ساڵی 2018 یاسایەکی دەرکردبوو کە تیایدا قوتابیان لە قوتابخانەکاندا مۆبایل بەکاربێنن، بەڵام هەڵگرتنی مۆبایل ڕێگەپێدراو بوو.
بەڵام کۆمیسیۆنێک کە لەلایەن ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە پێکهێندراوە، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە زیادەڕەوی لە بەرکەوتنی منداڵان بە شاشەکان کاریگەری زیانبەخشی لەسەر تەندرووستی و گەشەکردنیان هەیە. ڕاپۆرتێکی 140 لاپەڕەیی کە لە مانگی ئازاردا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر خەوتن دەبێت و دەبێتە هۆی ناچالاکی و کەمی چالاکی جەستەیی و زیادبوونی کێش.
یاسادانەران لە سەرانسەری ئەورووپا ماوەیەکی زۆرە مشتومڕ لەسەر قەدەغەکردنی مۆبایل دەکەن؛ بەڵام له زۆربەی ووڵاتەکانی ئه م یەکێتییه تەنها به کارهێنانی مۆبایل له قوتابخانه ڕێگا پێدراو نییه و هه ڵگرتنیان هیچ شتێکی خراپ نییه . دەوترێت هەندێک لە قوتابخانەکانی ئیسپانیا بە شێوەیەکی ئۆتۆنۆم قەدەغەکردنی لەو شێوەیەیان جێبەجێ کردووە، بەڵام هیچ ڕێنماییەکی نیشتمانی لەو بارەیەوە نییە. هەروەها پورتوگال تاقیکردنەوە لەسەر ئەم پلانە دەکات و مانگانە چەند ڕۆژێکی "بێ مۆبایل" لە قوتابخانەکاندا ڕادەگەێنێت. لە هۆڵەندا سنووردارکردنی هاوشێوە لە قۆناغە ئامادەییەکان جێبەجێ کراوە، بەڵام زیاتر لە ڕاسپاردە دەچێت و مەرجی یاسایی نییە. لە ئاڵمانیا هیچ سنووردارکردنێکی فەرمی نییە، بەڵام زۆربەی قوتابخانەکان بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری دیجیتاڵییان لە هۆڵەکانی خوێندن قەدەغە کردووە جگە لە مەبەستی پەروەردەیی.
ئەم بابەتە 89631 جار خوێندراوەتەوە