پلانی تیرۆرکردنی پاپا فرانسیس لە ئەندەنووسیا پووچەڵ کرایەوە

پەیامی کورد   ...   پلانی تیرۆرکردنی پاپا فرانسیس لە ئەندەنووسیا پووچەڵ کرایەوە

پۆلیسی ئەندەنووسیا حەوت کەسی دەستگیرکرد کە دەستیان لە پیلانی تیرۆرکردندا هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر پاپا فرانسیس لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ جاکارتا.

لە لێکۆڵینەوەکانی ماڵی یەکێک لە گومان لێکراوەکانی پلانی تیرۆرکردنی پاپا فرانسیس، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، هەواڵنامەی پەیوەندیدار بە داعش و کەوان و تیر دۆزرایەوە.

میلیشیاکان توڕە بوون لە سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ مزگەوتی "سەربەخۆیی"ی جاکارتا و داوای حکوومەت لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی پەخشی بانگەوازی نوێژ ڕابگرن لە میانی ڕووماڵی ڕاستەوخۆی سەردانەکەی پاپادا.


ئەم بابەتە 69158 جار خوێندراوەتەوە