پلانی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بۆ مەحكووم كردنی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی
پەیامی کورد ... پلانی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بۆ مەحكووم كردنی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری دیپلۆماتکارانەوە بڵاویکردەوە، زلهێزەکانی ئەورووپا بە پاڵپشتی ئەمریکا لە هەوڵی بەرەوپێش بردنی بڕیارنامەیەک لە دژی کۆماری ئیسلامین.
ئەم کارە بە هۆی هاوكاری لاوازی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پێشنیار کراوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حوكام کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی دەست پێدەکات، تاوتوێ بكرێت.
بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمان بە پاڵپشتی ئەمریکا، ئەم بڕیارنامەیەیان لە دۆخێکدا پێشنیار کردووە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی زیاتر بووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێران تاکە ووڵاتی نائەتۆمییە کە گەیشتووەتە ئاستی پیتاندنی ٦٠٪ کە مەودایەکی کورتی لە ئاستی ٩٠٪ ./. هەیە.
ئەم بڕیارنامەیە دوای سەردانی حەوتەی ڕابردووی ڕافائیل گرۆسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانس بۆ ئێران ئامادە کراوە. ئەو لەم گەشتەدا سەردانی دامەزراوەی نەتەنز و فردوی کرد.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە