په‌یامى پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەی جه‌ژنى پیرۆزى قوربان

پەیامی کورد   ...   په‌یامى پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەی جه‌ژنى پیرۆزى قوربان

بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.

جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، هیواى سه‌لامه‌تى و پشوویه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

له‌م بۆنه‌یه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژیانى ڕۆژانه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستى و نیازپاكى و گیانى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه‌.

یه‌زدانى مه‌زن ووڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

١٥-٦-٢٠٢٤


ئەم بابەتە 33025 جار خوێندراوەتەوە