پووتین بە هێرشی مووشەکی هەڕەشەی لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا کرد
پەیامی کورد ... پووتین بە هێرشی مووشەکی هەڕەشەی لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 21ی ئەم مانگە، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری بەو ووڵاتانە دا کە چەک بۆ ئۆکراین دەنێرن بۆ ئەوەی پێگەکانی سەر خاکی ڕووسیا بکەنە ئامانج و ڕایگەیاند، نەک تەنیا ئۆکراین ، بەڵکوو ووڵاتانی ڕۆژئاوایی کە پشتیوانی لە کیێڤ دەکەن، "دەتوانن بکرێنە ئامانج لەلایەن مووشەکەکانمانەوە".
ناوبراو لە میانەی ووتارێکی ڤیدیۆییدا وتی: ئێمە پێمان وایە کە مافی خۆمانە چەکەکانمان لە دژی پێگەی سەربازی ئەو ووڵاتانە بەکاربهێنین کە ڕێگە بە بەکارهێنانی چەکەکانیان لە دژی پێگە لە ووڵاتەکەماندا هەیە.
لەمبارەیەوە سەرۆکی ڕووسیا زیادی کرد: لە ئەگەری فراوانبوونی کردەوەی شەڕئەنگێزی، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بە شێوەیەکی ئاوێنەیی مامەڵە دەکەین.
ئەم بابەتە 119 جار خوێندراوەتەوە