پووتین : داواکارین بەتەواوی کۆتایی بە ململانێی ئۆکراین بهێنرێت
پەیامی کورد ... پووتین : داواکارین بەتەواوی کۆتایی بە ململانێی ئۆکراین بهێنرێت
ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند : نابێت ئاگربەستێکی کاتی هەبێت بۆ ئەوەی ڕژێمی کیێڤ ئەم پچڕانە بۆ کۆکردنەوەی هێزەکانی و چەکدارکردنی خۆی بەکاربهێنێت. ڕووسیا دەیەوێت کۆتایی بەم ململانێیە بەتەواوی بهێنێت.
سەرۆک وەزیران ئۆربان چەند پێشنیارێکی پێشکەش کردووە و داوای ئاگربەست دەکات بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ دانووستان لەگەڵ ڕووسیا بکرێت.
ئۆکراین لەگەڵ بیرۆکەی ئاگربەستدا نییە؛ چوونکە لەو حاڵەتەدا زەمینەی درێژکردنەوەی یاسای سەربازی لادەبرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند : هەڵوێستی ڕووسیا و ئۆکراین زۆر دوورن لە یەکتر.
ململانێی ئۆکراین کاریگەری لەسەر ئابووری ئەورووپاش هەبووە.
ئەم بابەتە 24112 جار خوێندراوەتەوە