پووتین : دەرفەتێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچەکەدا

پەیامی کورد   ...   پووتین : دەرفەتێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچەکەدا

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەرفەت هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ململانێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی ڕاپۆرتێک ڤلادێمیر پووتین ڕایگەیاندووە کە هیوادارە بتواندرێت لە ململانێکان دوور بخرێتەوە، چوونکە ئەم ململانێیانە لە بەرژەوەندی کەس دا نین.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران و ئیسرائیل بیانەوێت، مۆسکۆ ئامادەیە یارمەتیان بدات بۆ ئاشتەوایی.

ووتیشی : لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندی داین. لەگەڵ ئێران لە پەیوەندی داین. ئێمە پەیوەندییەکی جێی متمانەمان هەیە. ئێمە دەمانەوێت ئاڵوگۆڕی لێدانی کات بوەستێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە لایەنەکان ڕازی بکات”.

پووتین جەختی لەوە کردەوە کە دەکرێت چارەسەرێک لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دا بدۆزرێتەوە، هەرچەندە گەیشتن بەو چارەسەرە ئەستەمە.


ئەم بابەتە 12811 جار خوێندراوەتەوە