پووتین لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئێران : دۆست و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراومان لەدەستدا

پەیامی کورد    ...  پووتین لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئێران : دۆست و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراومان لەدەستدا

ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند : لە دوێنێوە بە هەموو توانامانەوە هەوڵمانداوە هاوکاربین بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، بەڵام بەداخەوە کارەساتەکە زووتر ڕوویدا.

 من بە شەخسی و لە نزیکەوە ڕەیسیم دەناسی ، بێ گومان نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینە بوو، ووڵاتەکەی زۆر خۆش دەویست

دۆست و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراومان لەدەستداوە.

ئێران بەم کاتە سەختانەدا تێدەپەڕێت هەڵوێستی ئێوە لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان هەمیشە لەلایەن ئێمەوە ڕێزی لێگیراوە

ئینشاءاللە، لەمەودوا بە هاوکاری جیددی و قووڵی نێوان هەردوو ووڵات، بەرەوپێش چوونی زیاتری تاران و مۆسکۆ دەگەین.

خۆشبەختانە سیستەمی ئیسلامی ئەوەندە بەهێزە لەم ڕۆژە سەختانەدا دەمێنێتەوە.


ئەم بابەتە 47800 جار خوێندراوەتەوە