پووتین : چوار هەزار هێزی سەربازی ئێرانمان لە سووریاوە بۆ تاران ڕاگواستەوە

پەیامی کورد   ...   پووتین : چوار هەزار هێزی سەربازی ئێرانمان لە سووریاوە بۆ تاران ڕاگواستەوە

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا چوار هەزار سەربازی ئێرانی لە سووریاوە گواستەوە بۆ تاران و ووتی: نازانین تا چەند پێویستمان بە بنکەکانمانە لە سووریا و ئەوان دەتوانن چی دابین بکەن.
لە هەشتەمین لوتکەی قاهیرەدا پووتین زیادی کرد: ئەگەر پێشتر دۆستە ئێرانییەکانمان بیانویستایە هاوکاریان بن بۆ گواستنەوەی یەکەکانیان بۆ سووریا، ئێستا داوایان لێکردووین لەوێ دووریان بخەینەوە.
بەشێک لە یەکەکانی بەناو لایەنگری ئێران بەبێ ململانێ چوونە لوبنان و هەندێکیش چوونە عێراق.

پووتین هەروەها ڕایگەیاند: دوای هاتنی بۆ مۆسکۆ سەرۆک ئەسەدم نەبینیوە. بەڵام من بڕیارە بیکەم.
ناوبراو لە ووڵامی پرسیاری یارمەتیدان بۆ دیاریکردنی شوێنی ووردی ڕۆژنامەنووسێکی وونبووی ئەمریکی لە سووریا ووتی.
ئاماژەی بەوش دا: "ئێمه تێدەگەین که 12 ساڵ له مەوبەر دۆخه که چۆن بوو، ململانێی کارا له هەردوولا هەبوو، ئایا سەرۆک ئەسەد خۆی دەزانێت چی به سەر ئەو هاووڵاتییه ئەمریکیه هاتووه؟ بەڵام بەڵێن دەدەم ئەم پرسیاره لێی بپرسن".

پووتین جەختی لەوە کردەوە کە کەوتنی ئەسەد بە مانای "شکست"ی ڕووسیا نییە


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە