پووتین : گەشەی جیهانی لە سەدەی بیست و یەکەم دا لە ووڵاتانی بریکس دایە
پەیامی کورد ... پووتین : گەشەی جیهانی لە سەدەی بیست و یەکەم دا لە ووڵاتانی بریکس دایە
پێنجشەممە سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڤلادێمیر پووتین ووتی : گەشەی ئابووری جیهانی لە سەدەی بیست و یەکەم دا لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور چڕ نابێتەوە، بەڵکوو لە ووڵاتانی بریکس دا چڕ دەبێتەوە.
لەمیانەی ووتارێکیدا لە کۆڕبەندی "هەفتەی ووزەی ڕووسیا"، پووتین ڕوونیکردەوە: "هەندێک (ووڵاتانی ڕۆژئاوا) پێیان وایە کە دەتوانن سزای نایاسایی لە کەرتی ووزەدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان جێبەجێ بکەن".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانزی هەواڵی "سپۆتنیک"، ناوبراو لە درێژەدا ووتی: ڕۆژئاوا ئامرازی بەدیلیان لە ڕووسیا پەرەپێداوە بۆ دەستەبەرکردنی کەرتی ووزە و جێبەجێکردنی پارەی سنوور بەزاندن.
سەرۆکی ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: نوخبە ڕۆژئاوایی یەکان دەست ڕاگەیشتن بە پلاتفۆرم و تەکنۆلۆژیای وزە و پیشەسازییە ڕەقەکان بۆ ووڵاتە نەخوازراوەکانیان ڕەتدەکەنەوە، ئەمەش بەهۆی بێ توانایییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێبڕکێدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پووتین ڕایگەیاندووە کە ئەو ووڵاتانەی هەوڵی پەیوەست بوون بە گرووپی "بریکس" دەدەن، ئاسۆی نەزمێکی جیهانی یەکسان بە ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ووڵاتان دەبینن؛ ووتیشی: گرووپی بریکس ئەرکی خۆی بە تێکەڵکردنی توانای ئابووری و درووستکردنی ژینگەیەک بۆ هاوکاری هاوبەشی سوودبەخش لە نێوان ووڵاتاندا دەبینێت.
ناوبراو زیادی کرد: پێشەنگەکانی ڕێژەی گەشەی ئابووری ووڵاتانی باشووری جیهانی دەبن کە ڕێژەی لەدایک بوونیان بەرزە. ڕووسیا و ووڵاتانی بریکس هەوڵ دەدەن سیستەمی پارەدانی تایبەت بە خۆیان درووست بکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ خزمەت بە بازرگانی دەرەکی بکەن.
سپۆتنیک لە زاری سەرۆکی ڕووسیا بڵاوی کردووەتەوە: هاوبەشەکانی ڕووسیا ئارەزووی گۆڕینی بۆ دراوی نیشتمانی دەکەن بۆ ئەوەی پارەی هەناردەکردنی ڕووسیا بدەن. پشکی ووڵاتانی دۆست لە هەناردەکردنی ووزەی ڕووسیا لە سەدا ٩٠ یە.
ئەم بابەتە 46975 جار خوێندراوەتەوە