پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری لوبنان بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا
پەیامی کورد ... پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری لوبنان بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا
کۆمپانیای کارەبای لوبنانی ڕایگەیاند، بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا، کارەبا لە سەرتاسەری ئەو ووڵاتەدا پچڕاوە، لەوانەش شوێن و دامەزراوە گرینگەکانی وەک فڕۆکەخانە و بەندەر و زیندانەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کۆمپانیای کارەبای لوبنانی ئاماژەی بەوە کردووە کە پچڕانی کارەبا بەهۆی لەکارکەوتنی دوایین بەشی چالاکی وێستگەی کارەبای ئەلزەهرانی بووە.
ئەم کۆمپانیایە هۆکاری لەکارکەوتنی وێستگەی کارەبای ئاماژەی پێکراوی بە تەواوبوونی ئەو سووتەمەنیەی کە لە سەرچاوەی ئەم وێستگەی کارەبایە بەردەستە زانی و جەختی لەوە کردەوە: هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی گرتووەتەبەر بە مەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ژێر کارەبادا مەرجی تایبەت.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای دابینکردنی گازۆیل، جارێکی دیکە ئەو وێستگانەی کارەبا کە بە زۆر لە خزمەتگوزاری دەرچوون، بە مەبەستی هەڵگرتنیان دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "النهەر"ی لوبنانی، "فادی ئەلحەسەن"، بەڕێوبەری گشتی فڕۆکەخانەی بەیرووت، لە یەکەم تێبینی دا سەبارەت بەم قەیرانە، دووپاتی کردەوە کە لە ئێستادا فڕۆکەخانەکە کارەبا لە مۆلیدەکانەوە دابین دەکات و هیوادارین ئەو قەیرانە زۆر ناخاێنێت.
هەروەها بەپێی ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس، ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە لوبنان تاڕادەیەکی زۆر پشت بە مۆلیدەکان دەبەستن و تادێت پشت بە پانێڵی خۆر دەبەستن بۆ ووزە، چوونکە ووڵاتەکە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە تەنها چەند کاتژمێرێک کارەبا دابین دەکات.
ئەوە لەكاتێكدایە، کۆمپانیای کارەبای لوبنان، شەممە ڕایگەیاند، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا سووتەمەنیان تەواوبوە و بەرهەمهێنانی کارەبا ڕادەگرن، بەوەش كارەبای لەو ووڵاتە بە تەواوی پچڕاو بە شوێنە سەرەكیەكانی وەك فڕۆكەخانە، نەخۆشخانە، زیندان و شوێنەكانی دیكە.
ئەم بابەتە 10903 جار خوێندراوەتەوە