پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار گرفتی ئاو لە ھەولێر بنبڕ دەکات
پەیامی کورد ... پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار گرفتی ئاو لە ھەولێر بنبڕ دەکات
بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبیت و کێشەی کەم ئاوی لە ھەولێر کەم دەبێتەوە، بۆ بنبڕکردنی کەم ئاوی بەشێوەیەکی بنەڕەتی پێویستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار ھەیە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ ھەندێک کێشەمان ھەبوو، پێویستی بە ڕێکخستنەوە بوو، لە ھەفتەی داھاتوو ئەو کێشەیە چارە دەبێت و پڕۆژەکە بەتەواوی دەکەوێتەوە کار، ئەمەش کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر کەبوونەوەی کێشەی کەم ئاوی.
ئاری ئەحمەد ووتیشی : پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواریشمان لە ھەولێر هەیە، بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ بەریتانییەکان بە سەرمایەی ٨٣٠ملیۆن دۆلار گرێبەست کراوە، پڕۆژەکە دیزاینیش کراوە، تەنیا ماوە بوودجەی بۆ دابین بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەم ئاوی بە تەواوی بنبڕ دەبێت.
ئەم بابەتە 15792 جار خوێندراوەتەوە