پژمینەکەت قووت مەدە

پەیامی کورد   ...   پژمینەکەت قووت مەدە

داخستنی بۆری هەناسە و پاشان پژمین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو کۆئەندامی هەناسەدان، کە دەتوانێت تا ٢٠ هێندە زیاد بکات، هەروەها دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئەم فشارە لەلایەن ئەندامەکانی تری لەشەوە، کە لە زۆر حاڵەتدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سییەکان و بوون بە...

پژمینی تووند دەبێتە هۆی دەرکەوتنی سییەکان لە ڕێگەی ماسوولکەکانی نێوان بڕبڕەکانی پشتەوە، کە بەزۆری لە ئەنجامی لاوازی ماسوولکەکانەوەیە و بەهۆی قەڵەوییەکی زۆر، نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان، نەخۆشی شەکرە، یان جگەرەکێشانەوە درووست دەبێت. هەندێک جار دەبێتە هۆی دڕانی شانە ناسکەکانی سییەکان.

پێویست ناکات بڵێین جەستەمان بە باشی خۆی لەگەڵ پژمین دا گونجاندووە، بۆیە پێویست بە نیگەرانی ناکات و زۆرێک لەو برینانەی باسمان کرد لە حاڵەتی دەگمەن و تایبەتدا ڕوودەدەن؛ تەنانەت ئەگەر وەک "دۆنا گریفیتس" بیت کە بۆ ماوەی ٩٧٦ ڕۆژ پژمینی کردووە یان "ی یانگ" کە بەرزترین دەنگی پژمینی تۆمارکراوی هەیە بە ١٧٦ دیسیبڵ، کە یەکسانە بە دەنگی بەرزبوونەوەی مووشەکێک.


ئەم بابەتە 20088 جار خوێندراوەتەوە