پۆلیتیکۆ : ئەمریکا و ئیسرائیل بیر لە ووڵامدانەوەی سەربازی بەرامبەر یەمەن دەکەنەوە

پەیامی کورد  ...  پۆلیتیکۆ : ئەمریکا و ئیسرائیل بیر لە ووڵامدانەوەی سەربازی بەرامبەر یەمەن دەکەنەوە

پۆلیتیکۆ نووسیویەتی : لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنتاگۆن کەشتی ئایزنهاوەری لە کەنداوی فارسەوە گواستووەتەوە بۆ کەنداوی عەدەن بۆ پاڵپشتی لە ئەگەری ووڵامدانەوەی سەربازی بۆ هێرشەکانی یەمەن دژی کەشتییەکانی دەریای سوور.

 لێکۆڵینەوەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بەوەیە کە ئایا هێرشی مەبەستدار دەبێت ڕاستەوخۆ پێگەکانی سوپای یەمەن بکاتە ئامانج ؟ وە نیگەرانی لای بەرپرسانی ئەمریکا هەیە کە هێرشێکی لەو شێوەیە بازنەی شەڕ "لەگەڵ ئێران و هاوپەیمانەکانی" لە ناوچەکەدا فراوانتر دەکات.

کەناڵی "کان"ی عیبری زمان هەروەها بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری ئەمریکا سبەی دەچێتە ئەو زەوییە داگیرکراوە و ووردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی یەمەنییەکان ڕادەگەینێت. ناوی ئەم ئۆپراسیۆنە "پاسەوانی خۆشگوزەرانی" دەبێت.


ئەم بابەتە 12019 جار خوێندراوەتەوە