پۆلیسی فەڕەنسا لە ناوڕاستی پاریس کەسێکی کوشت

پەیامی کورد    ...   پۆلیسی فەڕەنسا لە ناوڕاستی پاریس کەسێکی کوشت

پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە ناوڕاستی پاریس، کەسێک کە بە چەقۆ چەکدار بووە، لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ئەلعەرەبییە، پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە کەسێک بە چەقۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە لە ناوڕاستی پاریس تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

پۆلیسی پاریس بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، نزیکەی کاتژمێر ٧ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ، ئەفسەرەکان لە "پیاوێک نزیکبوونەتەوە کە چەقۆیەکی بەدەستەوەیە لە وێستگەیەکی پاس لە شارۆچکەی داگنی دانیشتووە".

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە دواتر هێرشی کردووەتە سەر ئەفسەرانی پۆلیس.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەفسەرێک "دەمانچەی بێهۆشکەر"ی بەکارهێناوە و دواتر ئەفسەرێکی دیکە تەقەی لە پیاوەکە کردووە و بەر سنگی داوە.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە