پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هۆشداری گرینگ دەدات
پەیامی کورد ... پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هۆشداری گرینگ دەدات
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات و ووتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەێنێت، لە کاتی بوونی هەر تاوانێکدا، هاووڵاتیان دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بکەن.
نەقیب (کارزان ساڵح مشیر)، ووتەبێژ و بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە پێناو کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، کە هەرگیز نەکەونە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی و لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا پەنا بۆ هیچ ڕێگاچارەیەکی دیکە نەبەن، بەڵکوو لەبری ئەوە، بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بکەن.
ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ووتیشی: پێویستە هاووڵاتیان دڵنیا ببنەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی کە سەبارەت بە (ناردنی باڵانس، دەرچوونی خەڵات، پاسوۆردی کارتە بانکییە ئەلیکترۆنییەکان) پێیان دەگات.
نەقیب کارزان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: ئەو (کۆدە)ی بۆ هێڵی پەیوەندی و مۆبایلی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی کورتەنامەوە، پێویستە بیپارێزن و بۆ کەسیان نەنێرنەوە.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر دڵنیاییش دەدات : پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان شەو و ڕۆژ لە ئەرکدان بۆ پاراستنی سەر و سامان و ژیانی هاووڵاتیان و داواش لە هاووڵاتیان دەکەین، لە کاتی بوونی حاڵەتی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، یاخود هەر هەڕەشەیەکی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە تایبەتەکانیان و هەوڵدان بۆ بردنی پاسوۆردی کارتە بانکی و ئەلیکترۆنییەکانیان، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بکەن:
ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە