پۆمپێئۆ : دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، دەکرێت ئێران ببێتە بژاردەی داهاتوو

پەیامی کورد    ...   پۆمپێئۆ : دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، دەکرێت ئێران ببێتە بژاردەی داهاتوو

مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە خولی یەکەمی دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهدینی گەل لە پاریس ڕایگەیاند، ئێستا بەشار ئەسەد لە ڕووسیا خۆی حەشارداوە بەو هیوایەی کە لەلایەن نەیارەکانیەوە نەکوژرێت و ئەوەش دیکتاتۆری تیۆکراتی ئێران دەتوانێت لە دوای ئەوە بێت.

پۆمپێئۆ زیادی کرد: ترامپ هەر لە یەکەم ڕۆژی گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵاتەوە سیاسەتی زۆرترین فشار لە دژی ئێران دەست پێدەکاتەوە و ئەمجارەش بە چڕییەکی زیاترەوە کەناڵە ئابوورییەکانی فەرمانڕەواکانی ئێران دەکاتە ئامانج و قوڕگیان دەچەمێنێتەوە.


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە