پیوونگ یانگ : بەردەوام دەبین لە ئامادەکاری بۆ هێرشی ئەتۆمی تۆڵەسەندنەوە
پەیامی کورد ... پیوونگ یانگ : بەردەوام دەبین لە ئامادەکاری بۆ هێرشی ئەتۆمی تۆڵەسەندنەوە
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: پیوونگ یانگ بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەتۆمی.
چۆ سۆنگ هوی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، پیوونگ یانگ بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەتۆمی و بە هیچ شێوەیەک ڕێڕەوی خۆی بەرەو بەهێزکردنی هێزە ئەتۆمییەکانی ناگۆڕێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی سپۆتنیک، هوی لە دیدارێکی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: "دوێنێ، سەرکردەی ڕێزدار لە کاروباری وڵات (کیم جۆنگ ئون) جارێکی دیکە بە ڕوونی نیشانی دا کە دۆخی ئێستا و هەروەها هەڕەشە و تەحەددیاتی داهاتووش هەروایە". زیاتر لە جاران پێویستی بە بەهێزکردنی چەکی ئەتۆمی هێرشبەری ستراتیژی مۆدێرنمان هەیە و هەروەها باشترکردنی ئامادەییمان بۆ هێرشی ئەتۆمی تۆڵەسەندنەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: جارێکی تر جەخت لەوە دەکەمەوە کە لە هیچ بارودۆخێکدا ووڵاتەکەمان ڕێڕەوی خۆی بە ئاراستەی بەهێزکردنی هێزە ئەتۆمییەکان ناگۆڕێت.
هوی ئاماژه ی بەوەدا که ئێستا بارودۆخی ئەمنی کۆمار له دۆخێکی زۆر مه ترسیدار و ناجێگیردایه ، به هۆی فیتنەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێته هاوپەیمانییەکی سەربازی به پێکهاتەیەکی ناوەکی.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمە ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە بارودۆخی نیمچە دوورگەی کۆریا لە هەر ساتێکدا ببێت بە تەقینەوە و ئەمەش بۆ ئاسایشی نیمچە دوورگەی کۆریا و ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زۆر مەترسیدارە.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە