پێدەچێت ترامپ پێش کۆتایی مانگی شوبات چاوی بە پووتین بکەوێت

پەیامی کورد   ...   پێدەچێت ترامپ پێش کۆتایی مانگی شوبات چاوی بە پووتین بکەوێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە 20ی شوبات ڕایگەیاند، "پێدەچێت" تا کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکات.

ئەو قسانەی لەکاتێکدا کرد کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هاوینەهەواری فلۆریدای خۆی بەجێهێشت، ووڵامی پەیامنێرێکی دایەوە کە پرسیاری ئەوەی لێکردبوو ئایا پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ پووتین کۆببێتەوە.

هەروەها ترامپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ڕایگەیاند، پشتگیری لە ناردنی هێزی ئاشتیپارێزی ئەورووپا بۆ ئۆکراین دەکات، بەمەرجێک بتوانێت لەگەڵ ڕووسیا ڕێک بکەوێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.

ووتی: "ئەگەر بیانەوێت ئەوە بکەن، زۆر باشە، من بە تەواوی لەگەڵ ئەوەدام". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەشداری لەوەدا ناکات، چوونکە "ئێمە زۆر دوورین [لەو هەرێمە]".

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ناڕەزایەتی خۆی بە دوورخستنەوەی ئۆکراین لە دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ڕووسیا لە سەعوودیە دەربڕی.

دۆناڵد ترامپ لەم بارەیەوە ووتی: زۆر بەداخەوە دەبیستم کە ئەوان ناڕازین لە نەبوونی کورسی لە دانووستانەکاندا، باشە، بەڵام ماوەی سێ ساڵە لەم دانووستانانەدا کورسییەکیان هەبووە و زۆر پێش ئەوەش.

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە "زۆر هیوادارتر" بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراین و خۆی بە توانای کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەزانێت کە لە 24ی شوباتی 2022 دەستیپێکرد.

پێشتریش ڕۆژی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشینتۆن هەوڵدەدات ڕێگەچارەیەکی "دادپەروەرانە" و "بەردەوام" بدۆزێتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین، بەڵام هەردوو مۆسکۆ و کیێڤ ناچار دەبن ئیمتیازات بۆ ئاشتی بکەن.

مارکۆ ڕوبیۆ ئەو هەڵسەنگاندنەی دوای ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەمریکا بۆ ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر لە پایتەختی سەعوودیە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و یاریدەدەرەکانی کۆبونەوە.

هیچ بەرپرسێکی ئۆکراینی و ئەورووپی لەم وتووێژانەدا ئامادە نەبوون.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "متمانەیان هەیە" کە مۆسکۆ ئامادەیە بچێتە ناو "پرۆسەیەکی جیددی"ەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە هێرشی تەواوەتی ڕووسیا بۆ سەر دراوسێکەی دەستیپێکرد.

هەروەها لاڤرۆڤ بۆچوونێکی ئەرێنی لەسەر دانووستانەکان هەبوو و ووتی "ئێمە تەنها گوێمان لە یەکتر نەبوو، بەڵکوو لە یەکتر تێگەیشتین". ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارم هەیە بۆ ئەوەی باوەڕم بەوە هەبێت کە لایەنی ئەمریکی دەستیکردووە بە باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستەکانمان.

دەیان هەزار سەربازی ڕووسیا و ئۆکراین لەگەڵ هاووڵاتی مەدەنی ئۆکراین کوژراون و هەزارانی دیکەش ئاوارەبوون، ئەمەش گەورەترین ململانێی ئەورووپایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە