پێسکۆڤ : ئێمە لە قۆناغێک داین کە تەواوی سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئابووری لە گۆڕان دایە
پەیامی کورد ... پێسکۆڤ : ئێمە لە قۆناغێک داین کە تەواوی سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئابووری لە گۆڕان دایە
🔸دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ سپۆتنیک لە کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕایگەیاند : جیهان لە قۆناغێک دایە کە تەواوی سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە گۆڕاندایە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەکەی چین کرد سەبارەت بە حکوومەتی نوێی جیهانی، کە لە لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای خرایە ڕوو.
🔸پێسکۆڤ ووتی : "ئەمە یەکێکە لەو دەست پێشخەرییە زۆر گرنگانەی کە لەم قۆناغە ئینتقالیەدا سەرهەڵدەدات کە ئێمە تێیداین. لە قۆناغێکدا کە تەواوی سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، سیستەمی پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندییە یاسایی یە نێودەوڵەتییەکان لە ڕاستی دا لە گۆڕان دان. بەڵام بە کام ئاراستە، هێشتا بە ووردی نازانین".
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە