پێشبینییەکانی ئیلۆن ماسک بۆ داهاتوو:
پەیامی کورد ... پێشبینییەکانی ئیلۆن ماسک بۆ داهاتوو:
زیرەکی دەستکرد جێگەی هەموو کارەکان دەگرێتەوە / کەسانێک [تەنها] دەتوانن شتێک بکەن بۆ خۆشی ئەگەر بیانەوێت
ماسک باسی داهاتوویەکی کرد کە کارەکان "ئیختیاری" دەبن و خەڵک دەتوانن بۆ خۆشی کار بکەن ئەگەر بیانەوێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ئایندەدا زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆتەکان دەتوانن هەموو کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دابین بکەن کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی.
هەروەها نیگەرانی خۆی لە داهاتووی زیرەکی دەستکرد دەربڕی و بە "گەورەترین ترسی خۆی" ناوی برد.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئیلۆن ماسک هانی دایک و باوکانی دا کە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵەکانیانەوە سنووردار بکەن و وتی پێی وایە ئەم تۆڕانە بە ئەلگۆریتمێک بۆ منداڵان بەرنامەیان بۆ دادەنێت کە لەسەر بنەمای "زۆرترین دۆپامین" دامەزراون.
ئەم بابەتە 44938 جار خوێندراوەتەوە